Payaam.net

دەستبەسەرداگرتنی کۆگاکانی دەرمان له ئیلام و کرماشان

ڕاپۆرتە گەیشتووەکان له شارەکانی ئیلام و کرماشان  ئاماژە بەوە دەکەن کە هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی، بە تاڵانبردنی کۆگای کۆمپانیاکانی بڵاوکردنەوەی دەرمان، ڕێگری لە دەستڕاگەییشتنی هاوڵاتییان، بەتایبەت بریندارانی خۆپێشاندانەکان و نەخۆشانی خاوەن باری تەندروستیی ناجێگیر، بۆ پێداویستییە پزیشکییە سەرەکییەکان دەکەن.

ئەم کارە کە نموونەیەکی زەقی پێشێلکردنی مافی ژیان و تەندروستییە، نیگەرانییەکی قووڵی لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی لێکەوتووەتەوە. بەرپرسانی ئەم کۆمپانیایانە پشتڕاستیان کردووەتەوە کە هێزە حکوومییەکان پێش ڕادەستکردن، تەواوی دەرمانی کۆگاکانیان دەستبەسەردا گرتووە و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە. شایانی باسه بێبەشکردنی بە ئەنقەستی خەڵکی سڤیل لە چاودێریی پزیشکی و دەرمانە زۆر پێویستەکان، بەپێی کۆنڤانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان و جاڕنامەی مافی مرۆڤ، کارێکی نایاسایی و نامرۆڤانەیە. ئەم دۆخە لە کاتێکدایە کە زۆرێک لە نەخۆشانی تایبه‌ت لە نەخۆشخانەکانی ناوچە بێبەشکراوەکان، بەهۆی نەبوونی دەرمانی سەرەتاییەوە لەگەڵ مەترسیی مردن بەرەوڕوون.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *