هێرشی دووبارەی سپای پاسداران بۆ سەر حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران

ڕۆژی سێشەممە ١٢ی ڕەشەمە، سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بە بەکارهێنانی چەند پەهباد و مووشەک، هێرشێکی ئاراستەی کەمپیئازادیسەر بە حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری کۆیەی لە هەرێمی کوردستان کرد.

بەپێی زانیارییەکان، لە ئەنجامی ئەم هێرشەدا ناوەندێکی درمانیی ناaو کەمپەکەش کرایە ئامانج و ئەندامێک لە کادری درمانی بریندار بووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هێرشەکە بە سێ پەهباد و یەک مووشەک ئەنجام دراوە و زیانی ماددی بە بەشێک لە شوێنەکانی کەمپ گەیشتووە. ئەم هێرشە لە کاتێکدا ڕوویداوە کە گرژی و ئاڵۆزییەکان نەک تەنیا لە ئێران، بەڵکوو لە ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرزتر بووەتەوە و ئەگەری هەیە پەلامارەکانی کۆماری ئیسلامی جەنایەتکار بۆ سەر وڵاتانی دیکە پەرە بستێنێت

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net