6

بە پێی ڕاپۆرتەکان، پێنج هاووڵاتی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری تاران دەستبەسەر کراون و هێشتا چارەنووسیان دیار نییە.
بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم کەسانە بە تۆمەتی کۆکردنەوەی زانیاری سەبارەت بە هەندێک ناوەند و مزگەوت و گەیاندنی هەواڵەکان بە ئەمریکا و ئیسرائیل دەستبەسەر کراون. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە شوێنی ڕاگرتن و بارودۆخی ئەم هاووڵاتیانە ڕوون نەکراوەتەوە و دامەزراوە ئەمنییەکانیش تا ئێستا ڕاگەیاندنێکی فەرمییان سەبارەت بە وردەکارییەکانی ئەم دەستبەسەرکردنانە بڵاو نەکردووەتەوە.