5

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هێزە ئەمنییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە هەندێک ناوچەی شاری تاران خاڵی پشکنینیان دامەزراندووە و کۆنترۆڵی هاتوچۆیان توندتر کردووتەوە.
بەپێی زانیارییە بڵاوکراوەکان، لە ئۆتۆبانی کەرەج بۆ تاران خاڵی پشکنین دانراوە و هەروەها لە ناوچەی شەقامی سپای ئیسلام و جادەی مەخسوسیش هێزە ئەمنییەکان جێگیر کراون. شایانی باسه که سەرچاوەکان دەڵێن هێزە حکومییەکان لەو شوێنانە چاوەدێری ئۆتۆمبیلەکان دەکەن و دەیانپشکنن.