پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کوژرانی جێگری وەزیری ئیتلاعات

بە پێی ڕاپۆرتەکان، هەندێک میدیای پەیوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی کوژرانی حاجی ئەکبەر غەفاری، جێگرەوەی وەزیری ئیتلاعاتی ئێرانیان پشتڕاست کردووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان، غەفاری کە لە کەسایەتییە باڵاکانی دەزگای ئیتلاعاتی حکومەت بووە و لە ئەنجامی هێرشی هەوایی هاوبەشی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر بنکە سەربازیی و ئەمنییەکانی ڕژیمدا کوژراوە. شایانی باسە کە تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە سەبارەت بە شوێنی کوژران یان برینداران و کوژراوانی دیکەی ئەو هێرشە زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *