پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

گواستنەوەی ژمارەیەک لە بەندکراوانی بەندیخانەی ئێڤین بۆ زیندانی تارانی گەورە

بەپێی دوایین زانیارییەکان، هاوکات لەگەڵ بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە، بەندکراوانی زیندانی ئێڤین، ڕاگوێزراون بۆ زیندانی تارانی گەورە.

سەرچاوەکانی هەواڵ ئاماژە بەوە دەکەن کە بەندکراوانی ئەو زیندانە بە بێ ئاگادارکردنەوەی بنەماڵەکانیان و هەروەها بەبێ هیچ ڕوونکردنەوەیک، شوێنەکانیان گۆڕاوە و ئەگەری هەیە مەترسی لە سەر گیانیان هەبێت. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا و هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشەکانی ئامریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیم، ژمارەیەکی دیکە لە بەندکراوانی زیندانە جیاوازەکان بۆ قوتابخانەکان و نەخۆشخانەکان ڕاگوێزراون و مەترسی بەکارهێنانیان بە مەبەستی پاراستنی هێزەکانی ڕژیم، لە ئارادایە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *