16

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئەمیر شەهیدی، هاووڵاتی خەڵکی شاری ئەراک و باوکی مێهرشاد شەهیدی، یەکێک لە گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ژن، ژیان، ئازادی، لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و هێشتا شوێنی ڕاگرتنی دیار نییە.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤ، ڕۆژی چوارشەممە ١٣ی ڕەشەمەی، ئەمیر شەهیدی لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکانیان لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردسەتدا نییە و لە مافی پەیوەندی گرتن لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.