9

ڕۆژی ڕابردوو، لە ئەنجامی هێرشە ئامانجدارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم و میلیشیاکانی، چەند بەرپرس و فەرماندەی باڵای پێوەندیدار بە کۆماری ئیسلامی کوژراون.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، “ئیبڕاهیم مورتەزەوی نەسب” فەرماندەی ناوچەی مقاومەتی بەسیج لە شیراز ، “ئەبووعەلی عەسکەری” بەرپرسی ئەمنیی کەتائیبی حزبوڵڵای عێراقی، بە هۆی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکاوە کوژراون، شایانی باسە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە هێرشە ئامانجدارەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران و عێراق، چەندین بەرپرسی پەیوەندیدار بە ڕژیم کوژراون و ئەمەش دڵەڕاوکێیەکی زۆری خستووەتە دڵی کۆماری ئیسلامییەوە.