بەردەوامبوونی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی ئێران

ڕۆژی هەینی ٢٩ی ڕەشەمە و شەممە ١ی خاکەلێوە، چەند ناوچە و شاری جیاوازی ئێران کرانە ئامانجی هێرشە ئاسمانییەکان.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوچەکانی تێهران پارس، لەویزان، باکووری ڕۆژهەڵات، دەوروبەری نەوبونیاد و پاسداران، نارمەک، شەهر ڕەی، میرداماد، وەلیعەسر، شەریعەتی، شەقامی پیروزی و ئوتوبانی ئیمام ڕەزا کرانە ئامانج و باس لە تیرۆرێکی ئامانجدار لە ئەمین ئابادی تاران کراوە. هەروەها لە پارێزگای سمنان، ناوچەکانی سمنان، دەرجەزین، مەهدیشەهر، شەهمیرزاد، دێ سۆفیان و دەوروبەری موسڵی سمنان کرانە ئامانج و دەنگی تەقینەوەی بەهێز لەو ناوچانە بیستراوە. هاوکات لە شاری یەزد هێرش کراوەتە سەر بنکە سەربازیی و ناوەندە مووشەکییەکان و لانیکەم دوو خاڵی سەربازی لە دەرەوەی شار کرانە ئامانج. هاوکات لە ئیسفەهان، بەندەر عەباس و بوشێهر تەقینەوە و هێرشی هاوشێوە ڕوویان داوە. لە ئەهواز هێرشێکی قورس بۆ سەر لەشکەری ٩٢ی زرهی ڕاپۆرت ڕاگەیەندراوە و لە مەسجد سلێمان چەند تەقینەوەیەک ڕوویان دا کە پێدەچێ پەیوەندی بە کارخانەی گۆگردەوە هەبێت. هەروەها وێنە و ویدیۆی هێرش بۆ سەر پادگانی سپا لە تەورێز بڵاو کراوەتەوە و لە سیریک، سەر بە پارێزگای هورمزگان، ئیسكلەی تاهروویی کراوەتە ئامانج. بە وتەی وتەبێژی بارەگای قەیرانی جەنگ لە سمنان، ژمارەی کوژراوانی هێرشەکان گەیشتووەتە ١١ کەس و ٢٧ کەسی دیکەش بریندار بوون و زیانێکی ماددی بە موڵکی تایبەتی و حکوومی گەیشتووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net