14

ڕۆژانی ڕابردوو، لە درێژەی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ئێران، چەند بەرپرسی سەربازی و ئەمنیی کۆماری ئیسلامی کوژران.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، عەزیم ئیسماعیلی خەسرەوئابادی، جێگری ڕێکخراوی بەسیج، لە هێرشی ٢٦ی ڕەشەمە لە تاران لەگەڵ غوڵامڕەزا سلێمانی کوژراوە. هەروەها لە هەندێک ناوچەی دیکەی ئێرانیش باس لە کوژرانی بەرپرسان و ئەندامانی هێزەکانی سپا و بەسیج لە ئەنجامی هێرشەکاندا کراوە. هەروەها بەپێی هەندێک هەواڵ کە هێشتا لە لایەن ناوەندەکانی ڕژیمەوە پشڕاست نەکراوەتەوە، “ئەحمەدڕەزا ڕادان” فەرماندەی گشتی هێزە ئێنتزامییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی، لە ئەنجامی هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییەکانی ڕژیم کوژراوە.