پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی لە لێواری داڕماندا

ڕۆژی ڕابردوو، سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە هەر هێرشێک بۆ سەر ژێرخانەکانی وزەی ئێران بە شێوەیەکی توند و هاوتا وەڵام دەدرێتەوە. 

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، وتەبێژی بڕیارگەی خاتەمولئەنبیا لە وتووێژێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاندووە کە هەر هێرشێکی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ژێرخانە هەستیارەکانی کۆماری ئیسلامی، بە شێوەیەکی هاوسەنگ و توند وڵام دەدرێتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “دۆناڵد ترامپ” سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕایگەیاندبوو کە ئەگەر کۆماری ئیسلامی تاکوو ٤٨ کاتژمێر بە تەواوی گەرووی هورموز نەکاتەوە، هەموو ژێرخانە هەستیارەکانی دەکات بە ئامانجی سەرەکی. 

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *