پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامبوونی هێرشە سەربازییەکان بۆ سەر تاران و چەند شارێکی دیکە

ڕۆژی دووشەممە ٣ی خاکەلێوە، شەپۆلێکی نوێی هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر تاران و چەند شارێکی دیکە دەستی پێکرد و دەنگی تەقینەوە لە ناوچە جیاوازەکان بیسترا.

بەپێی ئەو وێنانەی کە بە دەسمان گەیشتوون، لە تاران ناوچەکانی ئەکباتان، فیردەوس، پونەک، ستارخان، جۆردەن، کاشانی، نازیاباد و ناوچەکانی دیکە بەر هێرشەکان کەوتوون، هەروەها لە ئیسفەهان ناوچەکانی قائمیە، سێ‌ ڕێی سیمین و پردی وەحید بە ئامانج گیراون و چەند تەقینەوەیەک لە ماوەیەکی کەمدا ڕوویداوە. هاوکات لە تەورێز هاووڵاتیان باس لە تەقینەوەیەک دەکەن و لە شاری ڕەیش دەنگی تەقینەوە بیستراوە. بەپێی هەندێک زانیاری، یەکێک لە کارناسانی پڕۆژە مووشەکییەکانی سپای پاسداران لەم هێرشانەدا کوژراوە، بەڵام تا ئێستا زانیاریی ورد سەبارەت بە قەبارەی زیانەکان بڵاو نەکراوەتەوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *