
ئێوارەی ڕۆژی هەینی و بەرەبەیانی شەممە، ١٤ و ١٥ی پووشپەڕ، به شیک له ناوەندە زانستییەکان و ژێرخانی سەربازی له تاران و چەند شارێکی دیکەی ئێران هێرشیان کرایە سەر.
بە پێی ڕاپۆرتە مەیدانییەکان، ناوچە جۆربەجۆرەکانی تاران لەوان “جەماران، نیاوەران، زەعفەرانیە، کاشانێک، دەربەند، سەعداباد، جەمشیدیە، قولەک، زەرگەندە، مەیدانی باهۆنەر و چەند ناوچەیەکی دیکە لە ڕۆژئاوای تاران، شایەتی تەقینەوەی قورس و بەردەوام بوون. لە هەمان کاتدا هیلالی ئەحمەرری ئێران ڕاپۆرتی دا کە “دەزگای توێژینەوەی لەیزەر و پلازمای زانکۆی بەهەشتی” کرایە ئامانج. هەروەها چەندین تەقینەوەی قورس لە کەرەج تۆمار کرا، دەنگی فڕۆکەی شەڕکەر و تەقینەوە لە ناوچەی پەرچین بیسترا. لە تەورێزیش لە ناوچەکانی وەک زەینەل، ئابرسان و قەیسەریە هێرشیان کرایە سەر.