بە بنبەست گەیشتنی دانوستانەکانی ئاگربەستی ئێران و ئەمریکا

ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بریتانیا بڵاویکردەوە، هەوڵەکانی نێوەندگیری بە سەرکردایەتی پاکستان بۆ دامەزراندنی ئاگربەست لە نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتووەتە بنبەست.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، وڵاتانی نێوەندگیر ڕایانگەیاندووە کە خولی ئێستای دانوستانەکان بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران شکستی هێناوە. بە وتەی ئەو ناوبژیوانانە، کۆماری ئیسلامی بە فەرمی ڕایگەیاندووە کە ئامادە نییە لە ڕۆژانی داهاتوودا لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا لە ئیسلام ئاباد کۆببێتەوە و ئەو داخوازییانەی کە واشنگتۆن دەیخاتە ڕوو، بە قبوڵنەکراو نازانێت. هاوکات تورکیا و میسر هێشتا لە هەوڵی دۆزینەوەی ڕێگایەکی نوێدان بۆ پێشخستنی دانوستانەکان.

 

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net