پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

جێبەجێکردنی حوکمی ئێعدام بۆ دوو زیندانی له ئەردەبیل و خۆڕەم‌ئاباد

حوکمی ئێعدامی دوو زیندانی بە ناوەکانی مەحمود نورانی گورگوری و فیروز محەمەدی لە زیندانەکانی ئەردەبیل و خۆڕەم‌آباد جێبەجێ کرا.

مەحمود نورانی گورگوری ۳۱ ساڵە و خەڵکی ئەردەبیل، هەروەها فیروز محەمەدی ۴۶ ساڵە و خەڵکی خۆڕەم‌ئاباد، پێشتر بە تاوانی کوشتنی بە ئەنقەست دەستبەسەر کرابوون و دواتر حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپێندرا. جێگای ئاماژەیە کە تا ئێستا، جێبەجێکردنی ئەم دوو حوکمە لە لایەن ناوەندە فەرمییەکانەوە ڕانەگەیەنراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *