بۆ ناوەڕۆک
پەیامسیاسی • هەواڵ • شیکردنەوە

دەستپێکردنی گەشتی ناوچەیی عەباس عەراقچی

دەستپێکردنی گەشتی ناوچەیی عەباس عەراقچی

ئاژانسی هەواڵی حکومەتی ئیرنا، ڕایگەیاند کە عەباس عەراقچی ئێوارەی هەینی ٤ی گۆڵان گەشتی ناوچەیی خۆی بۆ ئیسلاماباد، مەسقەت و مسکۆ دەستپێکردووە.

ئامانجی ئەم گەشتە گفتوگۆی دوولایەنە و باسکردنی گۆڕانکارییە ناوچەییەکان دیاریکراوە. لە هەمان کاتدا، رویترز بە پێی سێ سەرچاوەی پاکستانی ڕایگەیاند کە گفتوگۆی ئاشتی نێوان ئێران و ئەمریکا دەتوانێت بەمزووانە لە پاکستان دووبارە دەستپێبکاتەوە. دوو کەس لەو سەرچاوانە کە ئەندامی حکومەتی پاکستانن، وتوویانە: تیمێکی لۆجستیکی و ئاسایشی ئەمریکا پێشتر لەم وڵاتە جێگیرکراوە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ گفتوگۆکانی داهاتوو.

لێدوانێک بەجێ بهێلە