گەشتکردنی ویتکاف و کۆشنەر بۆ بەردەوامکردنی گفتوگۆکان لە پاکستان

کارۆلین لۆیت، وتەبێژی کاخی سپی، لە وتووێژێکدا لەگەڵ تۆڕی فاکس نیوز، پشتڕاستی کردەوە کە ستێڤ ویتکاف، نێردراوی تایبەتی سەرۆکایەتی ئەمریکا و جارێد کۆشنەر، ڕۆژی شەممە ٥ی گۆڵان بۆ قۆناغێکی نوێی گفتوگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ هیئەتی ئێرانی دەچن بۆ پاکستان.

لۆیت وتی ئەم گەشتە وەڵامێکە بە داواکاریی کۆماری ئیسلامی و ئێرانییەکان خۆیان داوای ئەم گفتوگۆی ڕاستەوخۆیان کردووە. ئەو هەروەها وتی دونالد ترامپ بە ناردنی ویتکاف و کۆشنەر، دەیەوێت گوێ لە پێشنیار و هەڵوێستی نوێی کۆماری ئیسلامی بگرێت. بەپێی وتەی بەرپرسان، جی‌دی وەنس، جێگری سەرۆک کۆماری ئەمریکا، لەم قۆناغەدا بەشدار نابێت، بەڵام ئەگەر ئەنجامی دیاریکراو دەستبکەوێت، ئامادەیە بچێت بۆ ئیسلاماباد.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net