پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئاودانان

ڕۆژی چوارشەممە ٢ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری ئاودانان لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.

بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “بێهروز هیمەتی” تەمەن ٤٢ ساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *