پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

بەردەوامی پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ زیاتر لە ٥٧ ڕۆژە کە داخراوە و هاووڵاتیان پەیوەندیان لەگەڵ دەرەوەی وڵات نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هاوکات لەگەڵ پچڕانی هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران و کوردستان، ڕێژوی گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکانی ڕژیم لە سەر هاووڵاتیان و چالاکانی مەدەنی و وسیاسی، بە شێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە. لە هەمان کاتدا شارەزایانی بواری ئابووری ئاماژە بەوە دەکەن کە بە هۆی داخرانی هێڵی ئینتەرنێت و هەروەها بەشێک لە هێڵەکانی پەیوەندی ناوخۆی ئێران، ژمارەیەکی زۆر لە پیشەکان بە تەواوی لە ناوچوون و ئەمەش نەک تەنیا زیانێکی زۆری بە ژیانی هاووڵاتیان گەیاندووە، بەڵکوو تەنانەت ڕژیم هیچ چارەسەرییەکی بۆ ئەم کێشەیە نییە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *