27

بەپێی دوایین هەواڵەکان، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هۆی گەمارۆی دەریایی ئەمریکاوە، هەناردەی نەوتی بە تەواوی ڕاوەستاوە و تووشی کێشەی جددی بووەتەوە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە ماوەیەکی کورتدا بە هۆی هەناردە نەکردنی نەوت لە ئێرانەوە بۆ وڵاتانی دیکە، کۆگاکانی نەوت بە تەواوی پڕ دەبن و ئەمەش بووەتە هۆی نیگەرانی جددی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی. بە وتەی کارناسان، بە هۆی ئەم کێشەیەوە، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ناچار دەبێت لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕێژەی بەرهەمهێنانی نەوت بە ڕادەیەکی بەرچاو کەم بکاتەوە و ئەمەش کاریگەرییەکی زۆر نەرێنی لە سەر ژێرخانی وزەی ئێران دادەنێت.