22

ڕۆژی سێەممە ٨ی گوڵانی ئەمساڵ، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری سەردەشت لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا چارەنووسی دیار نییە.
بەپێی دوایین ڕاپۆرتەکان، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “کامران ڕەسوول نەژاد” تەمەن ١٩ ساڵ، بە هێرشی هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بۆ سەر ماڵەکەی دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێبەش کراوە.