بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لە گەرووی هورموز

ڕۆژی ڕابردوو و هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندنی پشتیوانی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا لە هاتوچۆی کەشتییە بازەرگانییەکان لە گەرووی هورموز، دیسان بۆ جارێکی دیکە ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە بەرزبوونەوە.

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە لایەن هێزە دەریاییەکانی سپای پاسدارانەوە کەشتییەکی کوریای باشوور و چەندین کەشتی بازەرگانی دیکە کرانە ئامانج کە بە هۆیەوە زیانێکی بەرچاویان بەرکەوتووە. لە هەمان کاتدا چەندین بەلەمی هێزی دەریایی سپای پاسداران لە لایەن هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکاوە نوقم کراون و ئەمەش بووە هۆی بەرزبوونەوەی گرژی و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە. هەروەها بەرپرسانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی ڕایانگەیاندووە کە ئەمریکا بە هۆی ڕاگەیاندنی پرۆژەی ئازاد کردنی گەرووی هورموز، ئاگربەستەکەی شکاندووە و هاوکات بەرپرسانی ئەمریکاش جەخت لە سەر ئەوە دەکەنەوە کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە هێرش کردنە سەر کەشتییە بازەرگانییەکان، ئاگربەستەکەی پێشێلکردووە

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net