10

ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماع دژ بە پێنەدانی حەقدەستە دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
بەپێی دوایی ڕاپۆرتەکان، سەرەڕای بەرزبوونەوەی حەقدەستی خانەنشینکراوانی سندوقەکانی دیکەی خانەنشینی، هێشتا حەقدەستی خانەنشینکراوانی تەئمینی ئیجتماعی بەرز نەکراوەتەوە و ئەمەش بووەتە هۆی خراپی دۆخی ژیانیان. هەروەها ناڕازیان خوازیاری پێدانی حەقدەستە دواخراوەکان، دابین کردنی بیمەی دەرمانی کارامە و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشارەکانی هێزە ئەمنیەکان بۆ سەر خانەنشینکراوانی ناڕازی بوون.