14

ڕۆژی ڕابردوو، چەندین وڵاتی ئۆروپایی هێزەکانیان بە مەبەستی پاراستنی گەرووی هورموز لە دەستدرێژییەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕەوانە کردووە.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە کەشتیی فڕۆکەهەڵگری “شارل دیگۆل” و چەند کەشتییەکی جەنگیی ئیتاڵیا و هولەندی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایشی گەرووی ھورمز، ڕەوانەی باشووری دەریای سوور کراون. لە هەمان کاتدا وەزیری دەرەوەی فەڕانسە جەختی لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە تا کاتی کردنەوەی گەرووی هورموز لە لایەن ڕژیمەوە و هەروەها کۆتایی هاتنی هەموو هەڕەشەکان بۆ سەر ئەو گەرووە، نەک تەنیا گەمارۆکانی سەر حکومەتی ئێران هەڵناوەشێندریتەوە، بەڵکوو بەردەوام گەمارۆی نوێیان بەسەردا دەسەپێندرێت.