پەرەسەندنی شەپۆلی نوێی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان لە ئێران

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا شەپۆلێکی نوێی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیان لە ژمارەیەک شار و ناوچەی ئێران دەستی پێکردووە و چەندین کەس لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، لە پارێزگای ئەردەبیل ژمارەیەک هاووڵاتی بە تۆمەتی “هاوکاری لەگەڵ میدیای دەرەوەی وڵات” دەستبەسەر کراون و هێشتا ناسنامە و شوێنی ڕاگرتنی زۆربەیان ئاشکرا نەکراوە. لە هەمان کاتدا لە شاری ئێزە، بە هێرشی هێزەکانی ڕژیم بۆ سەر گوندی پیان، لانیکەم حەوت هاووڵاتی دەستبەسەر و سێ کەسی دیکە بریندار بوون. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لە نێوان دەستبەسەرکراواندا مێرمنداڵ و کەسانی کەم تەمەنیش هەن و هێزە ئەمنییەکان بەو پەڕی توندوتیژییەوە مامەڵەیان لەگەڵ هاووڵاتیان کردووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net