هەوڵی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بۆ کۆنترۆڵکردنی ژێرخانی دیجیتاڵیی گەرووی هۆرمۆز

بەپێی ڕاپۆرتەکان، ناوەندی هەواڵی حکومەتی فارس لە ڕاپۆرتێکدا جەختی لەسەر پێویستیی کۆنترۆڵکردنی تەواوی ژێرخانی پەیوەندییە دیجیتاڵییەکان لە گەرووی هۆرمۆز کردووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، ئەو ناوەندە هەواڵنێرییە حکومییە ڕایگەیاندووە کە هەر جۆرە پڕۆژەیەکی پەیوەست بە ژێرخانی ئینتەرنێت و پەیوەندییەکانی ناوچەکە، پێویستە لە ژێر یاسا و مۆڵەتی کۆماری ئیسلامیدا بێت و کۆمپانیا بیانییەکانیش پابەند بن بە یاساکانی ئێران. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە لەو ڕاپۆرتەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هەر تێکچوونێک لە ژێرخانی دیجیتاڵیی ناوچەکە دەتوانێت زیانێکی ئابووریی فراوان لە ئاستی جیهاندا دروست بکات و لە هەمان کاتدا ناوەندی هەواڵی فارس داوای ئەوەی کردووە کە بەڕێوەبردن و چاککردنەوەی ژێرخانی پەیوەندییەکانی ناوچەکە بدرێتە دەست کۆمپانیا ئێرانییەکان تاکوو گەرووی هۆرمۆز بگۆڕدرێت بۆئامرازی هێزی دیجیتاڵیی ئێران“.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net