Payaam.net

بەرزبوونەوەی ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران

لە ماوەی ٧٤ ڕۆژی ڕابردوودا ڕێژەی لەسێدارەدانی بەندکراوانی سیاسی لە ئێران بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو، چالاکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن کە لەم ماوەیەدا لانیکەم ٢٩ بەندکراوی سیاسی لەلایەن دەزگای قەزایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لەسێدارە دراون. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، زۆربەی ئەو حوکمانە لە چوارچێوەی دۆسیەی سیاسی و ئەمنیندا جێبەجێ کراون و چالاکوانانی مافی مرۆڤ هۆشداری دەدەن کە ڕژیم لە سێدارەدان وەک ئامرازێک بۆ سەرکوت، ترساندن و کۆنترۆڵکردنی کۆمەڵگا کەڵک وەردەگرێت.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *