9

بەپێی ڕاپۆرتەکان، پاش تێپەڕبوونی چەندین ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی “سەید عەلی قوڕەیشی” هونەرمەندی خەڵکی بۆکان، هێشتا هیچ زانیارییەک سەبارەت بە چارەنووس و شوێنی ڕاگرتنی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیم، ئێوارەی دووشەممە ٢١ی گوڵان، بە هێرش بۆ سەر ماڵی ناوبراو، بەبێ نیشاندانی هیچ بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستوویانەتەوە. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەو هونەرمەندە لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژەدا لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و هەروەها پەیوەندیی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.