3

بەپێی ڕاپۆرتەکان، لە دانوستانەکانی نێوان دۆناڵد ترامپ و شی جین پینگ لە پێکەن، هەردوو لا جەختیان لەسەر چەند ڕێککەوتنێکی سیاسی و ئابووری کردووەتەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو، “وانگ یی” وەزیری دەرەوەی چین ڕایگەیاندووە کە ترامپ و شی ڕێککەوتوون کە نابێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هەروەها داوای کردنەوەی گەرووی هورمز بەڕووی کەشتیوانی و هەناردەی نەوت و غاز کراوە. ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ترامپ هەروەها سەبارەت بە کۆمپانیا چینییەکانی کڕینی نەوتی ئێران هۆشداریی داوە و ئەمە لە کاتێکدایە کە چین جەختی لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە تایوان هێڵی سووری پێکەنە.