پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

کۆبوونەوەی “شەممەکانی ناڕەزایەتیی” بۆ پشتگیریکردن لە زیندانیانی سیاسی

ئێرانیانی ئازادیخواز لە شاری فڕانکفۆرتی ئاڵمان، بەپێی نەریتی هەفتانەی خۆیان لەژێر ناوی “شەممەکانی ناڕەزایەتیی“، بۆ پشتگیریکردن لە زیندانیانی سیاسی جارێکی دیکە کۆبوونەوە.

ئەم کۆبوونەوەیە کە هەموو ڕۆژانی شەممە و سێشەممە بە شێوەیەکی ڕێکوپێک بەڕێوە دەچێت، ئەم هەفتەیە زیاتر تیشکی خستە سەر پشتگیریکردن لە شەپۆلی ناڕەزایەتییەکان، زیندانیانی سیاسی و شەرمەزارکردنی لەسێدارەدانی بەربڵاو لە ناوخۆی ئێراندا.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *