10

بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن ڕێکخراوی “نێتبلاکس“ەوە بڵاوکراونەتەوە، پچڕانی ئینتەرنێت لە ئێران دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ١٨٠٠ کاتژمێر، پێی ناوەتە حەفتا و هەشتەمین ڕۆژی خۆی.
ئەم دامەزراوەیە ڕایگەیاندووە کە سنووردارکردنەکان لەسەر بنەمای جۆرێک لە پێکهاتەی چینایەتی جێبەجێ دەکرێن؛ بە شێوەیەک کە تەنها گروپێکی سنووردار دەستیان بە ئینتەرنێت ڕادەگات و زۆربەی هاووڵاتیان هێشتا لە بێدەنگی و تاریکیی دیجیتاڵیدا دەژین. نێتبلاکس ئەم دۆخەی شوبهاندووە بەو مۆدێلە هەڵاواردنەی کە خودی بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی بانگەشەی دژایەتیکردنی دەکەن.