ڕاگەیاندنی دۆخی نائاسایی جیهانی لە دوای بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا

ڕۆژی یەکشەممە ٢٧ی گوڵان، بەهۆی تۆمارکردنی سەدان حاڵەتی گومانلێکراو و دەیان قوربانی لە کۆنگۆ و ئۆگاندا بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئیبۆلا، ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی دۆخی نائاسایی جیهانی ڕاگەیاند.

بەڕێوەبەری گشتیی ئەم ڕێکخراوە، دوای تۆمارکردنی زیاتر لە ٣٠٠ حاڵەتی گومانلێکراو و ٨٨ حاڵەتی مردن، ئەم بڕیارەی ڕاگەیاند. ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە پەیامێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس جەختی کردەوە کە ئەم بڵاوبوونەوەیە هێشتا نەگەیشتۆتە پێوەرەکانی پەتا جیهانییەکانی وەک کۆڤید١٩ و هیچ پێشنیازێک بۆ داخستنی سنوورە نێودەوڵەتییەکان نەدراوە. ئیبۆلا نەخۆشییەکی زۆر گواستراوەیە کە لە ڕێگەی شلەکانی لەشەوە، لەوانە ڕشانەوە، خوێن و پێوەندی سێکسییەوە دەگوازرێتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net