12

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، ئیدارەی ئیتلاعاتی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە شاری بۆکان، شەپۆلێکی بەربڵاو لە هەڕەشە و گوشاری دژ بە هونەرمەندان و گۆرانیبێژانی ئەو شارە دەستپێکردووە.
بەپێی دوایین زانیارییەکان، ئیدارەی ئیتلاعات هۆشداریی داوە کە خوێندنی گۆرانی و ناسنامەخوازانەی کوردی بە تەواوی قەدەغەیە و ئەو بەرهەمانە وەک “دژ بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی” پێناسە دەکرێن. بە وتەی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئەم گوشارە پاش دەستبەسەرکرانی “سەید عەلی قوڕەیشی” هونەرمەند و گۆرانیبێژی ناسراوی بۆکانی بەرزبووەتەوە و سەرەڕای تێپەڕبوونی حەفتەیەک بەسەر دەستبەسەرکرانی ناوبراودا، هێشتا شوێنی ڕاگیرانی نادیارە و لە مافی چاوپێکەوتن و پەیوەندی لەگەڵ بنەماڵەکەی بێبەش کراوە.