
بەپێی ڕاپۆرتەکان، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی لە ئێران بۆ ماوەی زیاتر لە یەک هەزار و ٩٢٠ کاتژمێرە کە داخراوە و هاووڵاتیان لە مافی پەیوەندی لەگەڵ ئەندامانی بنەماڵەکانیان لە دەرەوەی وڵات بێبەش کراون.
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوەی نێتبلاکس، هێڵی ئینتەرنێتی نێودەوڵەتی بۆ ماوەی زیاتر لە ٨١ ڕۆژە کە بە تەواوی داخراوە و تەنانەت سەەرەڕای پچڕانی هێڵی ئینتەرنێت، لە ژمارەیەک لە شارەکانی ئێران و کوردستاندا هێڵی پەیوەندی ناوخۆ تووشی کێەش جددی بووەتەوە. بە وتەی چالاکانی مافی مرۆڤ، ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٤ی هەتاوی و هەروەها هاوکات لەگەڵ دەستپێکردنی هێرشە هاوبەشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی ڕژیم، بە مەبەستی شاردنەوەی جەنایەتەکانی و ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی هەواڵی شەپۆلی بەرفراوانی دەستبەسەرکرانی هاووڵاتیان، هێڵی ئینتەرنێتی داخستووە.