9

بەپێی ڕاپۆرتی فڕدراسیۆنی نێودەوڵەتی ڕۆژنامەوانان، لە ئێستادا ٩ ڕۆژنامەوان لە زیندانەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامیدا بە بێ ڕوونکردنەوەی دۆسیەکانیان، ڕاگیراون.
ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو ٩ کەسە بە ناوەکانی “ڕەزا وەلیزادە، محەممەد پارسی، ئارتین غەزەنفەری، سومەیە حەیدەری، پدرام عەلەمداری، کیانوش دەرویشی، موسلم زارعی، ئەمیر حسێن ڕەزایی و حامد تیزرووییان“، زۆربەیان پاش ناڕەزایەتییەکانی مانگی بەفرانباری ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە دەستبەسەر و هێشتا سەبارەت بە ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵیان زانیارییەک بڵاو نەکراوەتەوە.