بەردەوامی دەستبەسەرکران و ناڕوونی چارەنووسی هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بۆکان

بەپێی ڕاپۆرتەکان، هاووڵاتییەکی تەمەن ٦٨ ساڵ و خەڵکی شاری بۆکان، سەرەڕای تێپەربوونی زیاتر لە ٨ ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی، هێشتا چارەنووسی دیار نییە.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کەئەو هاووڵاتییە بە ناویئەستی محەممەدیدایکی دوو چالاکی سیاسی دەرەوەی وڵات، ڕێکەوتی ٢٠ی گوڵانی ١٤٠٥ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و ڕەوانەی گرتووخانەکانی ناوەندە ئەمنیەکان کراوە. شایانی باسە کە سەرەڕای بەدواداچوونی بنەماڵەکەی لە سەر دۆخی تەندروستی و شوێنی ڕاگرتنی، تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە زانیارییەک لە بەردەستدا نییە و لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەری سەربەخۆ بێبەش کراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net