پەیام – ماڵپەڕێکی سیاسی و هەواڵی

هێرشی درۆنی بۆ سەر ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە لایەن میلیشیاکانی ڕژیمەوە

 

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، دەوڵەتی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی ڕایگەیاندووە کە لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، شەش درۆنی ئینتحاری ئاراستەکراو بۆ شوێنە ستراتیژی و مەدەنییەکان تێکشکێندراون.

بەپێی دوایین هەواڵی گەیشتوو، لێکۆڵینەوەکانی هێرشی ١٧ی ئایار بۆ نزیک بنکە ئەتۆمییەکەی “براکە” نیشانی داوە کە ئەو درۆنانە لە عێراقەوە و لەلایەن میلیشیاکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە ئاراستە کراون. هەروەها بەرپرسانی ئیمارات ئەم هێرشانەیان بە هەڕەشەیەکی مەترسیدار بۆ سەر ئاسایشی ناوچەکە و شوێنە ستراتیژییەکان ناوبردووە.

دیدگاهتان را بنویسید

نشانی ایمیل شما منتشر نخواهد شد. بخش‌های موردنیاز علامت‌گذاری شده‌اند *