19

بەپێی ڕاپۆرتەکان، سەرۆک وەزیرانی ئاڵمان هۆشداریی داوە کە ئاڵۆزی و سنوورداربوونی هاتوچۆ لە گەرووی هورموز، کاریگەرییەکی ئابووریی گەورە لەسەر جیهان جێدەهێڵێت.
ئەو بەرپرسەی حکومەتی ئاڵمان ڕایگەیاندووە کە ئەو وڵاتە لەگەڵ هاوپەیمانەکانی هەوڵ دەدات بە زووترین کات ئازادیی هاتوچۆ لەو ڕێڕەوە دەریاییەدا بپارێزێن. ناوبراو ئاماژەی بەوە کردووە کە ئاڵمان هەروەها ئامادەیە، ئەگەر بارودۆخەکە پێویست بکات، توانای سەربازیی خۆی بۆ پاراستنی هاتوچۆی دەریایی بەکاربهێنێت. شایانی باسە کە بەرپرسانی ئاڵمان جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە چارەسەری ئەو قەیرانە پەیوەندیدارە بە گەڕانەوەی ئێران بۆ دانوستانەکان.