گواستنەوەی شلێر مام قادری بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ

ڕۆژی ڕابردوو،شلێر مام قادریشارومەندی تەمەن ٣٤ ساڵ و خەڵکی شاری مەهاباد، لە نەخۆشخانەوە بە بێ کۆتایی هاتنی ڕەوەندی دەرمانەکەی، بۆ زیندانی ناوەندی شاری ورمێ ڕاگوێزراوەتەوە.

ناوبراو بۆ ماوەی زیاتر لە ٤٢ ڕۆژە لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەستبەسەر و بە بێ بەڵگەی قەزایی لە بەندیخانەی ناوەندی شاری ورمێ ڕاگیراوە. بە وتەی سەرچاوەکانی هەواڵ، ئەو هاووڵاتییە بۆ ماوەی زیاتر لە یەک ساڵە بە هۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە، دەرمانی کیمیایی وەردەگرێت و سەرەڕای نەخۆشییەکەی، لە لایەن هێزە ئەمنیەکانی ڕژیمەوە ئەشکەنجە و ئازارێکی زۆر دراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net