بەردەوامیی دەستبەسەرکران و بێسەروشوێنبوونی چارەنووسی شەهرام ئەمینی خەڵکی مەریوان

دوای تێپەڕبوونی ١5 ڕۆژ بەسەر دەستبەسەرکرانی شەهرام ئەمینی، هاووڵاتیی کورد و خەڵکی شاری مەریوان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە، هێشتا هیچ جۆرە زانیارییەک لەسەر چارەنووس، شوێنی ڕاگرتن و دۆخی تەندروستیی ناوبراو لەبەردەستدا نییە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار سەبارەت بە هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ئەم هاووڵاتییە ڕایگەیانددەستبەسەرکرانی شەهرام ئەمینی بەدوای گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجام دراوە. ناوبراو لەگەڵ بنەماڵەکەیدا بۆ ماوەی ٥ ڕۆژ بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەیان سەردانی شاری سلێمانیی کردبوو؛ میلاد کوڕی ئەو بنەماڵەیە لە کاتی بزووتنەوەیژن، ژیان، ئازادیدا بەهۆی چالاکیی سیاسی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان، ناچار ببوو زێدی خۆی بەجێ بهێڵێت. شایانی باسه شەهرام ئەمینی تەمەن ٥٢ ساڵ، ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٦ (٦ی مەی ٢٠٢٦)، لە کاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان لە سنووری باشماخ، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە و بۆ شوێنێکی نادیار گواستراوەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net