12

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، کارمەندانی موخابراتی ئێران دژ بە پێنەدانی حەقدەست و مەزایا دواخراوەکانیان ناڕەزایەتییان دەربڕی.
کارمەندانی ناڕازی ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ ماوەی زیاتر لە چوار ساڵە لە لایەن بەرپرسە پەیوەندیدارەکانەوە مەزایاکانیان و لە هەمان کاتدا لە سەرتای ساڵی نوێوە تاکوو ئێستا، حەقدەستەکانیان پێیان نەدراوە. لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا، کارمەندان خوازیاری بایەن دانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە ژیان و مەعیشەتیان و هەروەها کۆتایی هاتنی گوشاری ناوەندە ئەمنیەکان بۆ سەر کارمەندانی ناڕازی بوون.