چوارەمین ڕۆژی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی کرێکارانی کارگەی قەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

کرێکارانی کۆمپانیای قەندی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە شارستانی شووش بۆ چوارەمین ڕۆژی بەردەوام، لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بەڵێنی درۆی خاوەنکار و دەرکردنی هاوکارەکانیان، کۆبوونەوەی ناڕەزایەتییان ساز کرد.

کرێکارانی ناڕازای بە کۆبوونەوە لە شوێنی کارگەکەدا، خوازیاری جێبەجێکردنی گەڵاڵەی پۆلێنکردنی پیشەکان، پێدانی حەقی خۆراک و بەکارهێنانی هێزی کاری خۆماڵییان کردووە. بە وتەی ناڕازایان، پێشتر شووڕای دابینکردنی ئەو شارە خاوەنکاری ناچار کردبوو بە جێبەجێکردنی ئەم داواکارییانە، بەڵام خاوەنکار نەک هەر بەڵێنەکانی جێبەجێ نەکردووە، بەڵکوو دەستی داوەتە دەرکردنی چەند کەس لە نوێنەرانی کرێکاران.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net