وڵاتانی کەنداو سەپاندنی کۆنترۆڵ بەسەر گەرووی هورموزدا ڕەتدەکەنەوە.

بەحرەین، کوێت، قەتەر، عەرەبستانی سعوودی و ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە بەیاننامەیەکی هاوبەشدا، ئیدیعای کۆماری ئیسلامییان بۆ کۆنترۆڵکردنی ڕێڕەوی تێپەڕبوونی کەشتییەکان لە گەرووی هورموز مەحکووم و ڕەت کردەوە.

ئەم وڵاتانە داوایان لە کەشتییەکان کردووە لەگەڵ ئەو ناوەندەی کە کۆماری ئیسلامی بە ناوی “ڕێکخراوی گەرووی کەنداوی فارس” ناساندوویەتی، هیچ جۆرە پێوەندی یان هاوکارییەکیان نەبێت. لەم بەیاننامەیەدا جەخت کراوەتەوە کە گەرووی هورموز ڕێڕوێکی گرنگی نێودەوڵەتییە و کۆماری ئیسلامی مافی نییە بە دروستکردنی میکانیزمە دەستکردەکان، هاتوچۆی دەریایی بکاتە ئامرازی گوشار، باجگیری یان هێزنواندن. ئەم هەڵوێستە هاوبەشە، شکستێکی نوێیە بۆ هەوڵەکانی کۆماری ئیسلامی لە نواندنی کۆنترۆڵ بەسەر یەکێک لە هەستیارترین ڕێڕەوەکانی وزەی جیهاندا؛ هەوڵێک کە ئەمجارەیان لەگەڵ دژایەتیی ڕاستەوخۆی وڵاتانی ناوچەکە ڕووبەڕوو بووەتەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net