10

بەپێی ڕاپۆرتەکان، چوار ئەندامی سپای پاسداران پاش هێرش بۆ سەر بەلەمە خێراکانی ئەو هێزە لە نزیکی دوورگەی لارک کوژراون.
بەپێی دوایین هەواڵەکان، میدیای نزیک لە سپای پاسداران ڕایانگەیاندووە کە دوو بەلەمی سپای پاسداران لە کاتی ئەنجامدانی ئەرکی دەریایی لە کەنداوی فارس، بوونەتە ئامانجی هێرشی هێزەکانی ئەمریکا و بەهۆیەوە چوار ئەندامی ئەو هێزە کوژراون. لە هەمان کاتدا، ڕاپۆرتێک بڵاوکراوەتەوە کە ئاماژە بە ئاراستەکرانی مووشەکی دژە کەشتی لە لایەن هێزەکانی سپای پاسدارانەوە دژ بە کەشتییە جەنگییەکانی ئەمریکا دەکات، بەڵام تاکوو ئێستا هیچ لایەنێکی فەرمی وردەکاری زیاتر سەبارەت بەو ڕووداوانە بڵاونەکردووەتەوە.