11

ڕۆژی ڕابردوو، “سیرگەی لاڤرۆف” وەزیری دەرەوەی ڕووسیا، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ “مارکۆ ڕوبیۆ” وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕایگەیاندووە کە مۆسکۆ بڕیاری دەستپێکردنی شەپۆلێکی نوێی هێرشەکان بۆ سەر ئامانجە سەربازییەکانی ئۆکرانیای لە کییف داوە.
بەپێی ڕاپۆرتەکان، وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هێرشانە وەک وڵامێک دژ بە هێرشەکانی ئۆکراین بۆ سەر ناوچە جیاوازەکانی ڕووسیایە. بەگوێرەی زانیارییە بڵاوکراوەکان، هۆشدارەکانی پێشووی ڕووسیا بۆ دیپلۆماتە بیانییەکان بۆ جێهێشتنی کییف، نیگەرانییەکانی سەبارەت بە پەرەسەندنی هێرشەکان بۆ سەر پایتەختی ئۆکرانیا بەرزتر کردووەتەوە. ئەمە لە کاتێکدایە کە کیێف لە ڕۆژانی ڕابردوودا بووەتە ئامانجی یەکێک لە قورسترین هێرشە مووشەکی و درۆنییەکانی ڕووسیا.