11
ژنێکی تەمەن 46 ساڵ و خەڵکی “لاهیجان” سەر بە پارێزگای گیلان، بە هۆی بایەخ نەدانی بە حیجابی ئیجباری، لە لایەن هێزەکانی ڕژیمەوە کوژراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ئەو هاووڵاتییە بە ناوی “موژگان حەسەن پوور” هاوکات لەگەڵ سەردانیان لە گۆڕستانی “سەید مورتەزا“ی شاری لاهیجان لەگەڵ کوڕەکەی، لە لایەن هێزە جەنایەتکارەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە بە هۆی بایەخ نەدانی بە حیجابی ئیجباری، بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ دەسسڕێژی گوللەی بەسەردا کراوە و گیانی لەدەستداوە. شایانی باسە کە کوژەرەکە پاش ئەنجامدانی ئەو جەنایەتە لەو شوێنە هەڵهاتووە و هێشتا لە لایەن ناوەندە پەیوەندیدارەکانەوە ۆدەستبەسەر نەکراوە.