6

لە ڕۆژانی ڕابردوودا، “مەهدی فەتحی” چالاکی فەرهەنگی و ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەریی ئەنجومەنی سەندیکای مامۆستایانی پارێزگای فارس، لەلایەن دەزگای قەزایی کۆماری ئیسلامییەوە حوکمی ١٥ مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێندراوە.
بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو، ناوبراو لە لایەن دادگای ئینقلابی ڕژیمەوە بە تۆمەتی “تەبلیغ دژ بە ڕژیم و هەوڵدان بۆ تێکدانی ئەمنیەتی وڵات” ئەو حوکمەی بەسەردا سەپێندراوە و هەروەها پێشووتریش لە دۆسیەیەکی دیکەدا حوکمی ٥ ساڵ زیندانی تەعزیری دیکەی بەسەردا سەپێندرابوو کە دوو ساڵی تێپەڕاندووە و ماوەی حوکمەکەی بە پابەندی ئەلیکترۆنیەوە تێپەڕ دەکات.