درێژەی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر پێگەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان

ڕۆژی ڕابردوو، ئەرتەشی ئیسرائیل ڕایگەیاندووە کە لە سەرەتای هەفتەی ڕابردووەوە تاکوو ئێستا زیاتر لە ٥٥٠ ئامانجی سەر بە حیزبوڵڵای لوبنانی لە ناوچە جیاوازەکانی لوبنان بۆردومان کردووە.

لە هێرشەکانی ڕۆژی ڕابردوودا، بینا سەربازییەکان، ناوەندەکانی فەرماندەیی و پێگە مووشەکییەکان لە ناوچەی بەقاع و باشووری لوبنان بوونەتە ئامانج. بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، ئەرتەشی ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە حیزبوڵڵا ئەو ناوەندانە بۆ ڕێکخستن و ئەنجامدانی هێرشەکانی بۆ سەر باکووری ئیسرائیل بە کار هێناوە و لە هەمان کاتدا هێرشەکان بۆ سەر ناوچەی سوور کە دەکەوێتە باشووری لوبنان، بە شێوەیەکی بەرچاو پەرەی سەندووە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net