5

شەوی ڕابردوو، پاش هێرشی هێزەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئامانجێکی سەربازی لە دەوروبەری فڕۆکەخانەی بەندرعەباس، سپای پاسداران ڕایگەیاندووە کە “سەرچاوەی هێرشەکە“ی کردووەتە ئامانج.
لە هەمان کاتدا شەوی ڕابردوو سیستەمی بەرگری ئاسمانی لە وڵاتی کووەیت بە مەبەستی تێکشکاندنی موشەک و درۆنە ئینتحارییەکانی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی چالاک بوونەتەوە و ئەمەش ڕێژەی قەیرانەکەی لە ناوچەکە زۆرتر کردووە. هەروەها فەرماندەیی ناوەندیی ئەرتەشی ئەمریکا “سێنتکام” ڕایگەیاندووە کە چوار درۆنی ئینتحاری و بنکەیەکی بەرهەمهێنانی درۆنە ئینتحارییەکانی کۆماری ئیسلامی لە بەندرعەباس کردووەتە ئامانج. لەبەرامبەردا، میدیاکانی نزیک لە سپای پاسداران باسیان لە هەوڵی هێزەکانی ئێران کردووە بۆ ڕێگریکردن لە تێپەڕینی بەلەمەکانی ئەمریکا لە تەنگەی هورمز.