درێژەی گەمارۆی دەریایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە لایەن ئەمریکاوە

ڕۆژی هەینی ٨ی جۆزەردان، هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا ڕایانگەیاند کە درێژە بە گەمارۆی دەریایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەدەن و تا ئێستا زیاتر لە ١٠٠ کەشتی پەیوەندیدار بە ڕژیم ناچار کراون ئاراستەکانیان بگۆڕن.

ڕۆژی ڕابردوو، “سێنتکام” فەرماندەیی ناوەندی هێزەکانی ئەرتەشی ئەمریکا ڕایگەیاند کە تا ئێستا ١١٥ کەشتی بازەرگانی پەیوەندیدار بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و وڵاتانی دۆستی، ناچار کراون ئاراستەکانیان بگۆڕن تاکوو هیچ کاڵایەک نەبرێتە ناو لەنگەرگەکانی کۆماری ئیسلامی و لەوێوە دەرنەچێت. لە هەمان کاتدا، بەرپرسانی ئەمریکا بە توندی جەختیان لە سەر ئەوە کردووەتەوە کە بە هیچ شێوەیەک دەرفەتی ئەوە بە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی نادەن لەو کەشتیانەی کە لە گەرووی هورموز تێپەڕدەبن، باج وەربگرێت و تەنانەت کۆمەڵێک لە کەسایەتییە پەیوەندیدارەکان بەم بابەتە، لە لایەن وەزارەتی دارایی ئەمریکاوە گەمارۆیان بەسەردا سەپێندراوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net